zagros news agency

رێوڕەسمی ناساندنی کۆبەرهەمی هەژار موکریانی بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگای روانگە و مامۆستایانی ئاینی، هونەردۆستان، ئەدیبان و شاعیرانی کورد و بەشێک لە بەرپرسانی حکومی لە بۆنەیەکی تایبەتدا کۆبەرهەمی نووسەر و رۆشنبیری کورد هەژار موکریانی ناسێندرا.

بۆنەکە رۆژی سێشەممە 12ـی شوباتی 2025 بە ساتێک وەستان  بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان چالاکی میوزیکی لەلایەن گرووپی میوزیکی روانگە پێشکەشکرا. 

هەروەها وتاری تایبەت لەلایەن رێکخەرانی بۆنەکە و ئەوانەی ئەرکی کۆکردنەوەی بەرهەمەکانی هەژار موکریانیان لە ئەستۆ گرتبوو، پێشکەش کرا.

لەبۆنەکەدا کۆبەرهەمى مام هەژار لە دوو توێى 10 بەرگدا خرایە روو و شاکارێکى ناوازەى ئەدەبى، ئاینى، عیرفانى، وەرگێران و پەند و مێژووییە، لەلایەن دەزگاى روانگەوە ئەرکى لەچاپدانى گیراوەتە ئەستۆ.

دەزگای روانگە ئەم دەسپێشخەریە بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانێ بۆ پاراستنی زمان، ئەدەب و کولتووری رەسەنی کوردی.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سلێمانی رێوڕەسمی ناساندنی كتێبی “یاده‌وه‌ری و رازه‌كانی ژیانم” بەڕێوەچوو

ART

وەزیری رۆشنبیری و لاوان شوێنەوارناس عەبدولڕەقیب یوسف و هونەرمەند جەلیل زەنگەنەی بەسەر کردەوە

ART

کەیت وینسڵێت یەکەم ئەزموونی دەرهێنانی لەگەڵ کوڕەکەی تاقی دەکاتەوە

ART