zagros news agency

پێشانگەی دیالۆگی سرووشت و پاییز کرایەوە

لە شاری سلێمانی پێشانگەی شێوەکاری ژمارەیەک هونەرمەند بە ناونیشانی “دیالۆگی سرووشت و پاییزی سلێمانی” کرایەوە.

پێشانگەکە لە گەلەری مۆزەخانەی سلێمانی، بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە هونەرمەندانی بەشدار بوو و رۆشنبیران کرایەوە.

پێشانگەکە بۆ ماوەی سێ رۆژە و لەلایەن بەشی هونەری شێوەکاری سەر بە بەڕێوبەرایەیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی کراوەتەوە.

وەزیری رۆشنبیری و لاوان وێڕای بینینی تابلۆکان، دەستخۆشی لە رێکخەران و هونەرمەندانی بەشداربووی پێشانگەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر پێشانگەیەکى شێوەکارى کرایەوە

ART

درامای چینی “گەڕان بەدوای یەشم” سەرکەوتنێکی جیهانی گەورە بەدەست دەهێنێت

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART