رۆژی دووشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە بۆنەی یادی ١٢٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی، ئاماده‌ی رێوڕەسمێکی تایبه‌تی رۆژنامه‌وانی بوو، كه لە لایەن زانکۆی پۆلۆتەکنیکی هەولێر بەشی تەکنیکی میدیا رێكخرابوو.
له رێوڕەسمەکەدا حاكم ئازاد، نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و دكتۆر ئیدریس هه‌ركی، سه‌رۆكی زانكۆی پۆله ته‌كنیكی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆ و رۆژنامه‌نووسان ئاماده‌یی بوون.
پارێزگاری هەولێر، وێرای پیرۆزكردنی ئه‌م یاده پر شكۆیه له ئه‌كادیمیست و كه‌ناڵه‌كان و رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، جه‌ختی كرده‌وه، رۆژنامه‌گه‌ری به‌رهه‌می ئازادیه ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌ی بەدرخانییه‌كان بۆ بەردەوامیدان بە خەباتی نەتەوەیی، زیاتر ناساندنی مێژووی نەتەوەی كورد و خزمەتكردنی كولتوور و زمان و رۆشنبیری به‌گشتی په‌نایان برده به‌ر رۆژنامەگەرییەوە، تاوه‌كو په‌یامی سیاسی خۆیان بگه‌ێنن و به‌رده‌وامی به خه‌باتی كوردایه‌تی بده‌ن.
پارێزگاری هەولێر، دووپاتیكرده‌وه، ئێستا فه‌زایه‌كی ئازادی فراوان له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاری میدیای ته‌رخان كراوه و پرۆسه‌ی به‌یاسایی كردنی كاری میدیایی رۆژ به‌رۆژ هه‌نگاوی ئه‌رێنی ده‌هاوێژێت.
ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی “كوردستان” له 22 نیسانی 1898 له لایه‌ن میقداد مدحه‌ت به‌درخان بووه خاڵی ده‌ستپێكی خاوه‌ندارێتی گه‌لی كورد له بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا.

