zagros news agency

دیداری حاجی کاک ئەحمەدی شێخ لە سلێمانی بەڕێوەچوو

رۆژی شەممە لە سلێمانی، دیداری تایبەت بە حاجی کاک ئەحمەدی شێخ بەڕێوەچوو کە بەڕێوبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی بەرزجا سازکرا.

دیدارەکە بە درووشمی “حاجی کاک ئەحمەدی شێخ، زانای شەریعەت، پیری تەریقەت” و بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان و ژمارەیەکی بەرچاو لە توێژەرانی ناوخۆیی و دەرەکیی لە هۆڵی تەلاری هونەر بەڕێوەچوو.

لە دیدارەکەدا، ژمارەیەک توێژەری کورد و بیانی بەشداریان کردووە و ژمارەیەک لە توێژەرەکان لە سعوودیە و ئوردنەوە هاتوون و بە توێژینەوە بەشداریان کردووە. لە توێژینەوەکانیشدا باس لە رەهەندە جیاوازەکانی ژیان و بەرهەمی کەسایەتیی بەرجەستەی عیرفان و تەسەوفی کوردی، حاجی کاک ئەحمەدی شێخ کرا.

هەر لەو چوارچێوەیەدا بەڵگەفیلمێک لەبارەی ژیان و بەرهەم و رۆڵ و پێگەی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ لە جیهانی تەسەوف و تەریقەت و عیرفانی کوردی و ئیسلامیدا نمایشکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

براد پیت و لویس هامڵتۆن بە فیلمی فۆرمولا وەن ریکۆرد دەشکێنێت

ART

داهاتی فیلمی “Wicked” لە سینەماکاندا

ART

زنجیرە نوێیەکەی “Game of Thrones” لە بەرلین نمایش کرا

ART