zagros news agency

داهاتی بەشی نوێی “Captain America” لە سینەماکاندا

فیلمی ” Captain America: Brave New World” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کراوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 14ـی شوباتی 2025 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندرا و بەهۆی ئەو داهاتە زۆرەی بەدەستی هێنا، توانی ببێتە خاوەن بەهیزترین دەستپێکی نمایشکردن لە 2025ـدا.

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی جیهاندا 414 ملیۆن دۆلار و 757 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە زۆرە، 200 ملیۆن و 155 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 214 ملیۆن و 601 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم رۆژی نمایشکردنی لە سینەماکانی ئەمریکا 40 ملیۆن دۆلار بوو، ئەمەش بە دەستپێکێکی بەهێز بۆ فیلمەکە هەژمار کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە وێنە…لە بتوێن مەراسیمێک بۆ فراوانکردن و دروستکردنی سەنتەری فریاگوزاری 122 بەڕێوەچوو

سەڵاح

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان کتێبخانە و ئەرشیڤی مامۆستا عەزیز گەردی کڕییەوە

یاسین

هاکان فیدان: هیوادارین هەر ئێستا ئاگربەست جێبەجێ بکرێت

یاسین