zagros news agency

داهاتی بەشی نوێی “Captain America” لە سینەماکاندا

فیلمی ” Captain America: Brave New World” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کراوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە رۆژی خۆشەویستی لە 14ـی شوباتی 2025 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندرا و بەهۆی ئەو داهاتە زۆرەی بەدەستی هێنا، توانی ببێتە خاوەن بەهیزترین دەستپێکی نمایشکردن لە 2025ـدا.

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی جیهاندا 392 ملیۆن دۆلار و 900 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە زۆرە، 289 ملیۆن و 117 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 203 ملیۆن و 648 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم رۆژی نمایشکردنی لە سینەماکانی ئەمریکا 40 ملیۆن دۆلار بوو، ئەمەش بە دەستپێکێکی بەهێز بۆ فیلمەکە هەژمار کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەش هەفتەیە سپایدرمان لە ریزبەنددی یەکەمی بۆکس ئۆفیسدایە

ART

دوای چوار ساڵ دابڕان ئەحمەد حیلمی بە دوو فیلم دەگەڕێتەوە

ART

٢٦ـەمین خولی “ڕۆژانی شانۆی قەرتاج” بە نمایشێکی یەحیا فەخرانی دەستیپێکرد

ART