zagros news agency

فیلمی “Sinners” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

“Sinners” فیلمێکی نوێی سینەماییە و ئێستا لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت.

فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای وارنەر برۆسە و ماوەکەی دوو کاتژمێر و 17 خولەکە.

لە فیلمەکەدا مایکڵ بی جۆردان، مایلز کاتۆن و سول ویلیامز رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی ریان کوجلەرە.

فیلمەکە تێڕوانینێکی نوێیە بۆ ترس، دوو برای دووانە، ژیانی ئاڵۆزیان جێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان و ژیانێکی نوێ دەست پێدەکەن، بەڵام دۆخێکی خراپ رووبەڕوویان دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART

جەیسن ستاتام بە فیلمی “Mutiny” دەگەڕێتەوە

ART

داهاتی “The Boogeyman” لە سینەماکاندا

ART