لە دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵی نەخۆشکەوتنی عادل ئیمام، ئەکتەری ناسراوی میسری، کوڕەکەی روونکردنەوە دەدات.
بەم دواییە هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە عادل ئیمام تووشی هەوکردنێکی سەختی سییەکان بووە و بەهۆیەوە گەیێندراوەتە نەخۆشخانە.
محەممەد ئیمام، کوڕی ئەو ئەکتەرە لەمبارەیەوە رایگەیاند، باوکی لە دۆخێکی تەندروستیی باشدایە و کاتەکانی لەگەڵ خێزان و نەوەکانیدا بەسەر دەبات، هەروەها هاوڕێ زۆرەکانی کە بەردەوام سەردانی دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە کوڕەکەی دیکەی ئەو ئەکتەرە عیسام ئیمام نیگەرانی خۆی خستەڕوو لەبارەی بڵاوکردنەوەی هەواڵی نا دروستی تەندروستیی باوکی.
ئەو دەنگۆیانە دوای ئەوە دێن کە عادل ئیمام لە ئاهەنگی هاوسەرگیریی نەوەیەکی ئامادە نەبووە.

