لە هەولێر پێشانگەیەکی هونەریی بۆ قوتابییە بەهرەمەندەكانی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری کرایەوە.
پێشانگەکە رۆژی دووشەممە، لە گەلەری میدیا کرایەوە و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و شەپۆل فاخیر میرگەسۆری، سەرپەریشتیاری قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری و ئازاد لەشكری، بەڕێوەبەری هونەری شێوەكاری ئامادەبوون.
هەر لە پێشانگەکەدا ژمارەیەك مامۆستا، هونەرمەند و قوتابی ئامادەبوون.
لە پێشانگەکەدا، قوتابیان بە چەند تابلۆیەکی شێواز و قەبارەی جیاواز بەشداربوون.

