ئەنجومەنی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی/ بەشی شانۆ، بە هاوکاری رێد ئیڤێنت پلانەر، پانێلێکیان بەناونیشانی “بەدیعە دارتاش خانمەکەی شانۆی کوردی” رێکخست.
پانێلەكە لەلایەن هانا ئەنوەر بەڕێوەچوو و هونەرمەند حیکمەت هندی بە مژاری “بەدیعە هاوڕێی تەمەن”، هونەرمەند گەزیزە عومەر بە مژاری “بەدیعە دارتاش و چەمکی پەروەردە”، د.دڵشاد مستەفا بە مژاری “ئەزموونی بەدیعە دارتاش لە شانۆی کوردییدا” بەشداربوون.
پاشان قەڵغانی رێز و سوپاس لە لایەن ئەنجومەنی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و رێد ئیڤێنت پلانەرەوە پێشكەش بە پانێڵیستەكان كرا، دواتر بەخشینی قەڵغانی رێزو سوپاسی بەشی شانۆ بە مامۆستا بەدیعە دارتاش، هەروەها چەندین چەپكەگوڵی وەفاداریشی پێشكەشكرا.

