zagros news agency

کتێبی “ئەم سێ ژنە” بە وەرگێڕانی وەزیری رۆشنبیری و لاوان بڵاوکرایەوە

کتێبی “ئەم سێ ژنە”، لە نووسینی مەسعوود بێهنوود و وەرگێڕانی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان، رۆژی شەممە لە رێوڕەسمێکدا خوێندنەوەی بۆ کرا و بڵاوکرایەوە.

لە رێوڕەسمەکەدا، وەرگێڕ ئامادە بوو، لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و هیوای خواست وەرگێڕانەکەی کەلێنێک لە کتێبخانەی کوردی پڕ بکاتەوە.

دواتر، د. رەنجدەر محەممەد عەزیز، خوێندنەوەی بۆ کتێبەکە کرد و ناوەڕۆکی کتێبەکەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.

رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت “سی دی ئۆ” کۆڕی ناساندنی ئەو بەرهەمە وەرگێڕدراوەی رێکخستبوو، کە ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتیی رۆشنبیر، سیاسیی، چالاکی بوارە جیاجیاکان ئامادەبوون.

لە کتێبەکەدا، باس لە رۆڵ و کاریگەری سێ ژنی چالاک و نزیک لە ناوەندی بڕیاری دەسەڵاتی بنەماڵەی “شا” لە ئێران کراوە، کە یەکێکیان ئەشرەفی کچی رەزا شای پەهڵەوییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سینەمای تورکیا یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی لەدەستدا

ART

سوپەربۆڵ ٦٠ و چاوەڕوانییەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٧

ART

دیداری “کاریگەریی ئەدەبی زارەکی لەسەر میوزیکی کوردی” سازدەکرێت

ART