رۆژی یەكشەممە، لە گەلەری میدیا لە هەولێر، دووەمین پێشانگەی شێوەکار سەباح پیرباڵ كرایەوە.
پێشانگەکە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسان و هونەرمەندان کرایەوە.
لە پێشانگەکەدا سەباح پیرباڵ ژمارەیەك تابلۆی لە كارەكانی نمایشکرد و بووە جێی سەرنجی ئامادەبووان.
پێشانگەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شێوەكاریی هەولێر، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر كراوەتەوە و بڕیار وایە تا 13ـی ئەم مانگە بەردەوام بێت.

