zagros news agency

پێشانگەی شێوەکاریی “سەدو یەک چیرۆکە تابلۆ” کرایەوە

پێشانگەی تایبەتی شێوەکار محەممەد فەتاح لە گەلەری ئەمنەسوورەکەی سلێمانی کرایەوە.

پێشانگەکە دەبێتە 22ـەمین پێشانگەی تایبەتی شێوەکار و بەناونیشانی “سەدو یەک چیرۆکە تابلۆ” کراوە و تا 15ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

محەممەد کوردۆ، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی (بە وەکالەت) لە پێشانگەکەدا ئامادەبوو و پیرۆزبایی لە شێوەکار کرد و هیوای خواست هەردەم قەڵەم و فڵچەکەی رەنگین بێت بەتایبەت کە تابلۆکانی ستایلێکی تایبەت بەخۆی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەکتەرانی “Now You See Me 3” بۆ فیلمەکە فێری جادوو بووین

ART

لە ڕۆمانیا پێشانگەی تایبەتیی حەمە هاشم کرایەوە

ART

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکاندا

ART