zagros news agency

وەزیری رۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە حەسەن عمرانی کرد

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان لە هەورامان پێشوازی لە شاعیری میللی دەڤەرەکە حەسەن عمرانی کرد.

لە دیدارێکدا، نامق هەورامی، بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان و وتەبێژی وەزارەت و د. رەزوان هێڵانپەیی، مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە ئامادەبوون. 

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ستایشی کۆششەکانی حەسەن عمرانی کرد، بۆ پارێزگاری لە زمانی دایک و خزمەتکردنی کولتوور و رەسەنایەتی هەورامان و کتێبخانەی کوردی. 

وەزیری رۆشنبیری و لاوان بەڵێنی پشتیوانی و هاوکاریکردنی شاعیری بۆ چاپکردنی بەرهەمەکانی دا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

دیالۆگی دوو كەمانچە لە هەولێر بەڕێوەچوو

ART

جیابوونەوەی کیت ئۆربان و نیکۆڵ کیدمان و پەیوەندییە نوێیەکان

ART

تیپی میوزیکی “زیر و بەم” كۆنسێرتێكی پێشكەشكرد

ART