رۆژی یەکشەممە، پێشانگەى شێوەکارى کورد گۆخان ئەسڵان لە هەولێر کرایەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە هۆڵى گەلەرى میدیاى هەولێرى پایتەخت،
پێشانگەکەی کردەوە، کە لە ژێرچاودێرى پارێزگارى هەولێر و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شێوەکارى هەولێر رێكخرابوو.
لەکردنەوەی پێشانگەکەدا بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەک لە هونەرمەندان و هونەردۆستان ئامادەى بوون.
گۆخان ئەسڵان، شێوەکاری باکووری کوردستان، یەکەمجارە سەردانی هەولێر دەکات و پێشانگەی تایبەتی دەکاتەوە.
لە پێشانگەکەدا چەندین تابلۆ و پەیکەر خرانەڕوو، بەشێکی زۆریان گوزارتش بوون لە ژنی کورد.

