zagros news agency

جەعفەر پەناهی خەڵاتی چڵەخورمای زێڕینی بەدەستهێنا

جەعفەر پەناهی، دەرهێنەری ئێرانی لە رێوڕەسمی کۆتایی  78ـەمین فێستیڤاڵی فیلمی کان، خەڵاتی چڵەخورمای زێڕینی بۆ فیلمی “رووداوێکی بچووک” بەدەستهێنا. 

خەڵاتەکە لە رێوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا لەلایەن هەردوو ئەستێرە کەیت بلانچێت و جولیێت بینۆشەوە پێشکەشکرا.

خەڵاتەکە لە دوایین رۆژی فێستیڤاڵ بەو دەرهێنەرە بەخشرا کە بە گرنگترین خەڵاتی فێستیڤاڵ دەناسرێت.

چالاکییەکانی فێستیڤاڵ لە 13 تاوەکو 24ـی ئەم مانگە لە شاری کانی فەڕەنسا بەرێوەچوو.

کان یەکێک لە گرنگترین رووداوە هونەری و سینەماییەکانە لە جیهاندا و ساڵانە لە مانگی ئایار بەڕێوەدەچێت و ئەستێرە ناودارەکانی جیهان تێیدا ئامادە دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنیمەیشنی “Inside Out 2” لە دیزنی پڵەس بڵاودەکرێتەوە

ART

تارا مامەدۆڤا دەرکەوتنێکی ڕەنگاوڕەنگی لە دوایین کۆنسێرتی لە ئامەد هەبوو

ART

تیتۆ جاکسن برای مایکل جاکسن کۆچی دواییکرد.

ART