zagros news agency

پێشانگەیەک لە یادی 63 ساڵەی پێشمەرگایەتی سەرۆک بارزانی کرایەوە

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 63 ساڵ بەسەر پەیوەندیکردنی سەرۆک بارزانی بەڕیزەکانی پێشمەرگەوە و بوونی بە پێشمەرگە، پێشانگەیەکی شێوەکاری لە هەولێر کرایەوە. 

ئێوارەی رۆژی شەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری ژمارەیەک کەسایەتی و هونەردۆست، ئامادەی کردنەوەی پێشەنگەی هونەرمەند ئەرکان موسا دۆلەمەری بوو. 

پێشەنگەکە لە 63 تابلۆی سەرنجڕاکێش پێکهاتبوو، وەک ئاماژەیەک بۆ تەمەنی پێشمەرگایەتی سەرۆک بارزانی، ئیلهامی تابلۆکانیشی وەک هونەرمەند دووپاتی دەکاتەوە لە دەڤەری بارزانەوە وەرگیراوە، بە جۆرێک جگە لە تابلۆی پێشمەرگایەتی سەرۆک بارزانی و سەرکردەکانی دیکەی کورد، چەندین تابلۆی سرووشتی دڵرفێنی کوردستان و تەبایی نێوان پێکهاتە ئاینییەکان و کولتوور و پێکەوەژیان و دۆستایەتی لەخۆگرتبوو.

پارێزگاری هەولێر وێرای پیرۆزکردنی ئەو رۆژە مێژووییە لە سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان، هیوای سەرفرازی و بەهرەمەندی زیاتری بۆ هونەرمەند خواست .

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان دیارییه‌ك پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی سوێد ده‌كات

ART

پەردە لەسەر پەیكەری عەبدوڵڵا پەشێوی شاعیر لادرا

ART

داهاتی فیلمی “The Conjuring: Last Rites” گەیشتە ٤٨٢ ملیۆن دۆلار

ART