zagros news agency

لە هەولێر پێشانگەی هاوبەشی شێوەکارانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە

بە بەشداری شێوکارانی هەرێمی کوردستان و عێراق، پێشانگەی هاوبەشی “ئاوێتەبوون” لە هەولێر کرایەوە.

پێشانگەکە رۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەر، لە گەلەرى میدیا کرایەوە.

لە پێشانگەکەدا 14 شێوەکار بەشداربوون و بەرهەمەکانیان خستەڕوو، بەشێک لە هونەرمەندە بەشداربووەکان، لە تاراوگە دەژین و بەشێکیشیان لە ژیاندا نەماون و بەرهەمەکانیان خرانەڕوو، لەوانەش محەممەد عارف، شێوەکاری کورد.

لە پێشانگەکەدا کۆمەڵێک کاری هونەریی جۆراوجۆر و مۆدێرن نمایشکران، گوزارشتیان لە فرەچەشنی و ئاوێتەبوونی نێوان رێباز و شێوازە هونەرییە جیاوازەکان دەکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

تڕەیلەری دووبارە نمایشکردنی “Avengers” ملیۆنان بینەری هەیە

ART

نێتفلێکس وەرزی چوارەمی “Lupin” پەخش دەکات

ART

جۆردن ڕۆس بە ستایلێکی جیاواز لە ڕێوڕەسمی “Met Gala” دەردەکەوێت

ART