لەژێر دروشمی “بەرەو داهێنانێكی زیاتر و پیشەییانەتر بۆ وێنەگران”، كۆمەڵەی وێنەگرانی كوردستان – دەستەی باڵا، سێیەمین كۆنگرەی خۆی بەست.
کۆنگرەکە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.ئاراس خۆشناو، بەرپرسی بەشی پیشەییەكان لە مەكتەبی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتی و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە فۆتۆگرافەرانی كوردستان.
كۆنگرەكە بە دەقەیەك وەستان بۆ رێزگرتن لە خەبات و گیانی شەهیدان دەستی پێكرد و دواتر چەند وتار خوێندرانەوە و پاشان دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ كاندیدەكان كرایەوە و دەستەی نوێی کۆمەڵەکە هەڵبژێردرا.

