zagros news agency

لە هەولێر کۆنسێرتی ئۆپێراى چیکی بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و كارێل كۆرتانێك، كۆنسوڵى گشتيى كۆمارى ‏چيك لە هەولێر، کۆنسێرتی ئۆپێراى چیکی سازکرا. 

کۆنسێرتەکە ئێوارەی دووشەممە، لە هۆڵى پێشەوایى هەولێرى پایتەخت، لەلایەن کونسوڵخانەى چیک رێکخرا.

لە کۆنسێرتەکەدا، ژمارەیەک لە کونسڵ و نێردەی دیکەی وڵاتان و بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و شەیدایانی ئاوازی جیهانی ئامادەی بوون، بەرهەمی ئۆپێرایی چیکی پێشکەشکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاری پۆتەری نوێ نامەیەکی لە “جادووگەرە کۆنەکە”ـەوە پێ دەگات

ART

بەختیار هەڵەبجەیی پەیکەری قالە مەڕە دروست دەکات

ART

بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

ART