zagros news agency

هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەستێرەی هیندی شیڤالی جاریوالا ئاشکرا بوو

راپۆرتێکی نوێ وردەکاریی گیانلەدەستدانی ئەستێرەی هیندی، شیڤالی جاریوالا، لە تەمەنی ٤٢ ساڵیدا ئاشکرا دەکات. 

بەپێی راپۆرتەکە، هۆکاری مردنەکەی بۆ کاریگەریی لاوەکیی ئەو دەرزییە “دژە پیری”ـیانە دەگەڕێتەوە کە بە بەردەوامی بەکاری دەهێنان.

جاریوالا، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە نەخۆشخانەیەکی شاری مۆمبای گیانی لەدەستدا، لە رۆژی مردنیدا بەڕۆژوو بووە بۆ ئەنجامدانی راهێنانی یۆگا، هاوکات دەرزییە مانگانەکەی دژە پیریشی وەرگرتووە. لەناکاو تەندروستیی تێکچووە، تووشی لەرزین بووە و هۆشی لەدەستداوە. 

راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە دەرزییەکە رەنگە بووبێتە هۆی تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ.

تیمی لێکۆڵینەوە دەستیان بەسەر چەندین دەرماندا گرتووە لە ماڵەکەیدا، لەوانە دەرزیی دژە پیری و ڤیتامینات. 

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی پەیوەندیی بە کاریگەریی خراپی ئەو دەرمانانەوە هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی نەوتی عێراق پاشەکشە لە ڕاگەیاندنی «ستیکەری بنزین» دەکات و بڵاوکراوەکەی دەسڕێتەوە

سەڵاح

مەسرور بارزانی: مامۆستایانی كوردستان ڕۆڵێکی گرنگ لە پەروەردەکردن و فێرکردنی نەوەکانماندا دەگێڕن

سەڵاح

چوارەمین پێشانگای پەروەردەیی KEF 2026 لە هەولێر دەستپێدەکات

یاسین