zagros news agency

داهاتی “Thunderbolts*” لە سینەماکاندا

فیلمی “Thunderbolts*” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 2ـی ئایاری 2025 جیهاندا نمایشکرا و داهاتی گەیشتووەتە 383 ملیۆن و 858 هەزار دۆلار.

ماوەی فیلمەکە دوو کاتژمێر و شەش خولەکە، چیرۆکی تیمێکی دوور لە چاوەڕوانی لە دژە پاڵەوانەکان دەگرێتەوە کە دوای ئەوەی لە تەڵەی مردندا گیریان خواردووە، ناچار دەبن دەست بە ئەرکێکی مەترسیدار بکەن کە ناچاریان دەکات رووبەڕووی تاریکترین لایەنەکانی رابردوویان ببنەوە.

لە فیلمەکەدا فلۆرانس پوگ، لویس پولمان، سێباستیان ستان و هانا جۆن-کامێن رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنغام لە کوەیت و هەرەمەکانی میسر کۆنسێرت ساز دەکات

ART

شۆفێرێک داوای 10 ملیۆن دۆلار لە پۆست مالۆن دەکات

ART

سیلینا گۆمێز وەک دەرهێنەر دەستبەکار دەبێت

ART