zagros news agency

جەیمس کامیرۆن رەخنە لە فیلمی ئۆپنهایمەر دەگرێت

دەرهێنەری سینەمایی، جەیمس کامیرۆن، مشتومڕێکی نوێی ورووژاند و رەخنەی توندی لە فیلمی “Oppenheimer”ـی کریستۆفەر نۆڵان گرت و بە “خۆدزینەوەیەکی ئەخلاقی” وەسفی کرد، بەهۆی پشتگوێخستنی پیشاندانی راستییە دڕندانەکانی قوربانیانی بۆردومانە ئەتۆمییەکە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی “Deadline”، کامیرۆن رایگەیاند، سەرەڕای سەرسامیی بە شێوازی دەرهێنانی فیلمەکە، بەڵام نائومێد بووە چونکە فیلمەکە لایەنی مرۆیی و وێرانکارییەکانی بۆردومانەکەی لەسەر خەڵکی سڤیل فەرامۆش کردووە.

کامیرۆن دەڵێت: “فیلمەکە خۆی لە بابەتەکە دزیوەتەوە، نازانم ئەگەر کە بڕیارەی ستۆدیۆی بەرهەمهێنەری یاخود کریستۆفەر نۆلان بووە، تەنیا یەک دیمەنی تێدابوو کە هەندێک تەرمی سووتاو نیشان دەدات، دواتر بەردەوام دەبێت لەسەر پیشاندانی کاریگەرییە دەروونییەکانی ئۆپنهایمەر”. 

ئاماژەی بەوەش کرد، خۆی پلانی هەیە فیلمێک لەسەر بۆمبی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت و راستەوخۆ رووبەڕووی ئەم بابەتە دەبێتەوە.

فیلمی “Oppenheimer” لە 2023 نمایشکرا، زیاتر لە 950 ملیۆن دۆلاری لە بۆکس ئۆفیسدا بەدەستهێنا و ستایشێکی زۆری لێکرا، سەرەڕای بوونی رەخنە لەسەر فەرامۆشکردنی لایەنی مرۆیی کارەساتەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

سۆفی مارسۆ؛ ئایکۆنی جوانی و مۆدەی فەڕەنسی لە نمایشی جاکمیوس

ART

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا جێگیرە

سەڵاح