zagros news agency

ئەستێرە ناسراوەکەی فیلمەکانی تارانتینۆ کۆچی دواییکرد

گۆڤاری “ڤارایتی” هەواڵی کۆچی دوایی ئەکتەری ئەمریکی، مایکڵ مادسنی راگەیاند، کە بە رۆڵەکانی لە فیلمەکانی دەرهێنەر کوێنتن تارانتینۆ ناسرابوو. 

مادسن، لە تەمەنی 67 ساڵیدا و لە ماڵەکەی خۆی لە شاری مالیبو بە بێهۆشی دۆزراوەتەوە و راپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی وەستانی لەناکاوی دڵ بووە.

لیز رۆدریگێز، گوتەبێژی هونەرمەندی کۆچکردوو، رایگەیاند: “لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، مایکڵ مادسن کاری لەسەر چەندین پڕۆژەی سینەمایی سەربەخۆی نایاب دەکرد، زۆر بە پەرۆش بوو بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە ژیانیدا”.

مادسن ناوبانگێکی زۆری بەهۆی دەرکەوتنە بەردەوامەکانی لە فیلمەکانی تارانتینۆدا پەیدا کردبوو، دیارترینیان رۆڵی “مستەر بلۆند” بوو لە فیلمی “Reservoir Dogs”. 

لەو فیلمەدا، دیمەنێکی لەبیرنەکراوی هەیە کاتێک سەمای لەگەڵ گۆرانیی “Stuck In The Middle With You” دەکرد لەکاتی بڕینی گوێی ئەفسەرێکی پۆلیسی دیلدا.

مادسن بە رۆڵگێڕانی کەسایەتییە دڵڕەق و نهێنیئامێزەکان ناسرابوو، بەهۆی هاوکارییە بەردەوامەکانی لەگەڵ تارانتینۆ بووە ئایکۆنێکی سینەمایی. لە ماوەی کاروانی هونەرییدا کە زیاتر لە چوار دەیەی خایاند، لە دەیان فیلم و زنجیرەی جیاوازدا بەشداری کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

دیمەنی بەشی دووەمی “Gladiator” بڵاوکرایەوە

ART

ئیرەیی جۆرج کلونی لە براد پیت پەیوەندییەکەیان بەرەو تێکچوون دەبات

ART

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکاندا

ART