zagros news agency

هونەرمەندی میسری سومەیە ئەلفی کۆچی دواییکرد

ئەمڕۆ سومەیە ئەلفی، ئەکتەری ناسراوی سینەما و درامای میسری، دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشی، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ناوچەی موهەندیسین لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

سومەیە ئەلفی لە 1953 لە پارێزگای شەڕقییە لەدایکبووە، دوای تەواکردنی خوێندنی زانکۆ لە بەشی کۆمەڵناسی، لە ساڵی 1978 لە رێگەی درامای “أفواه وأرانب” دەستی بە کاری هونەری کرد. 

ئەو هونەرمەندە بە درێژایی کاروانی هونەریی خۆی زیاتر لە 100 بەرهەمی لە سینەما، شانۆ و تەلەڤزیۆن پێشکەش کردووە، کە دیارترینیان درامای “لیالی الحلمیة”، “بوابة الحلوانی” و فیلمی “علی بیه مظهر 40 حرامی” بوون.

ئەو هونەرمەندە کۆچکردووە، هاوسەری پێشووی هونەرمەندی کۆچکردوو فارووق فیشاوی بوو و دایکی هەردوو ئەکتەر ئەحمەد فیشاوی و عومەر فیشاوییە. پێشتر لە نەخۆشی شێرپەنجە چاک ببووەوە، بە یەکێک لە ئایکۆنەکانی درامای میسری دادەنرێت و تاوەکو کۆتایی تەمەنیشی وەک ئەکتەرێکی کاریگەر لە یادەوەری بینەراندا مایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەرزی دووەمی “The Last of Us” بڵاودەکرێتەوە

ART

هالی بێری دوای 10 ساڵ دابڕان لە میدیاکان دووبارە دەردەکەوێتەوە

ART

رێوڕەسمێکی ماتەمینی بۆ هونەرمەند لالە عەبدە

ART