فیلمی نوێی “Superman”، لە دەرهێنانی جەیمس گەن، لە یەکەم هەفتەی کردنەوەیدا سەرکەوتنێکی گەورەی لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا بەدەستهێنا و داهاتەکەی 123 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمە دووەم باشترین کردنەوەی فیلمێکی کۆمپانیای وارنەر برازەرزە بۆ ئەمساڵ، دوای فیلمی “Minecraft” کە 162 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، هەروەها دووەم باشترین کردنەوەیە بۆ فیلمەکانی سوپەرمان بە گشتی، دوای فیلمی “Batman v. Superman” کە 166 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنابوو.
چیرۆکی فیلمەکە باس لەوە دەکات کە بینەران گومان لە پاڵەوانەکەیان دەکەن دوای ئەوەی تووشی ململانێی ناوخۆیی و دەرەکی دەبێت، ئەمەش دەرفەت بە دوژمنە سەرسەختەکەی، لێکس لوسەر دەدات. سوپەرمان ناچار دەبێت پشت بە رۆژنامەنووس لۆیس لێن و سەگەکەی، کریپتۆ، ببەستێت بۆ گۆڕینی رێڕەوی رووداوەکان.
رەخنەگران دوای بینینی فیلمەکە، ستایشێکی زۆریان کردووە. زۆربەی رەخنەگران کۆکن لەسەر ئەوەی ئەم فیلمە “سەرەتایەکی بەهێز و بەڵێندەرە بۆ سەردەمێکی نوێی جیهانی DC.”

