zagros news agency

پیتەر جاکسن دەنگۆی وازهێنانی رەتکردەوە

دەرهێنەری نیوزیلاندی، پیتەر جاکسن، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە گوایە وازی لە کاری دەرهێنانی فیلمی سینەمایی هێناوە، سەرەڕای ئەوەی لە 2014ـەوە هیچ فیلمێکی درێژی بەرهەم نەهێناوە. 

دوایین فیلمی درێژی سینەمایی جاکسن “The Hobbit: The Battle of the Five Armies” بوو لە 2014، لەو کاتەوە زیاتر سەرنجی لەسەر کاری دۆکیۆمێنتاری بووە، وەک “They Shall Not Grow Old” و “The Beatles – Get Back”.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی “Screen Rant”، جاکسنی براوەی خەڵاتی ئۆسکار گوتی: “نەخێر، من خانەنشین نەبووم. ئێستا کار لەسەر سێ سیناریۆی جیاواز دەکەم و هاوکاری لە نووسینی فیلمی “The Hunt for Gollum” دەکەم کە بڕیارە ساڵی داهاتوو لەلایەن ئاندی سێرکیسەوە دەرهێنانی بۆ بکرێت. من چێژم لە کارکردن لە فیلمە دۆکیۆمێنتارییەکان وەرگرتووە، جا ئەوە پیربوونی من پیشان بدات یان نا.”

فیلمی “The Lord Of The Rings: The Hunt For Gollum” کە لە 2023 راگەیێندرا، ئەکتەر ئاندی سێرکیس نەک هەر کاری دەرهێنانی بۆ دەکات، بەڵکو جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ گێڕانی رۆڵی کەسایەتیی ئایکۆنیی گۆڵم.

هەواڵی پەیوەندیدار

نانسی عەجرەم کۆنسێرتێک لە میسر سازدەکات و گۆرانی بڵاودەکاتەوە

ART

لە هەولێر بەڵگەفیلمی “ئەو ڕۆژەی خۆر هەڵنەهات” نمایشکرا

ART

زنجیرەی “The Wheel of Time” هەڵوەشایەوە

ART