zagros news agency

شوێنەوارناسی کورد عەبدولڕەقیب یوسف خەڵاتکرا

رۆژی دووشەممە، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بە چاودێری و ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانی خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە زانای ناوداری بواری شوێنەوار، عەبدولڕەقیب یوسف.

رێزلێنانەکە لە چوارچێوەی سیمینارێکی زانستییدا بوو، تێیدا عەبدولڕەقیب یوسف، کە بە یەکێک لە سەرمەشقانی توێژەرانی بواری شوێنەوار دادەنرێت، باسی لە دوایین دەستکەوتە زانستییەکانی کرد و زانیاریی نوێی لەبارەی دوو پڕۆژەی شوێنەواریی گەورەی جیهانییەوە خستەڕوو.

لە رێوڕەسمەکەدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان، نازناوی زانستیی “زانای گەورەی میراتی نیشتمانی” و خەڵاتی زێڕینی بە عەبدولڕەقیب یوسف بەخشی، ئەمەش لە پای خزمەتە بەرچاوەکانی لەپێناو پاراستن و ناساندنی شوێنەوارەکانی کوردستان.

عەبدولڕەقیب یوسف وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ ئەم رێزلێنانە، رایگەیاند کە لە رابردوودا پشتیوانی و خەمخۆریی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، هاندەر و پشتیوانێکی سەرەکیی کارەکانی بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر کتێبخانەى بەڕێوەبەرایەتى ئەوقاف کرایەوە

ART

جێسی جی چاکبوونەوەی خۆی لە نەخۆشی شێرپەنجە راگەیاند

ART

ڕایان کۆگلەر و یادی چادیک بۆسمان؛ وانەیەک لە ژیان

ART