zagros news agency

بیلی ئایڵش و جەیمس کامیرۆن پێکەوە فیلمێکی سێ رەهەندی بەرهەمدەهێنن

گۆرانیبێژی ئەمریکی، بیلی ئایڵش، رایگەیاند، لەگەڵ دەرهێنەری جیهانی، جەیمس کامیرۆن، کار لەسەر بەرهەمهێنانی فیلمێکی سێ رەهەندی (3D) دەکات بۆ گەشتە موزیکییەکەی لە مانچستەر.

ئایڵش لە ناوەڕاستی ئاهەنگەکەیدا بە ئامادەبووانی گوت: “ئەمشەو رەنگە هەست بە بوونی کامێرای زیاتر بکەن. تەنیا دەتوانم بڵێم کار لەسەر پڕۆژەیەکی زۆر تایبەت دەکەم لەگەڵ کەسێک بە ناوی جەیمس کامیرۆن، و بە تەکنیکی سێ رەهەندی دەبێت.”

گەشتە موزیکییەکەی ئایڵش بۆ بە بازاڕکردنی سێیەم ئەلبوومیەتی بە ناوی “Hit Me Hard and Soft”. 

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم گەشتە، سیاسەتی خۆراکی تەواو رووەکییە لە شەش ئاهەنگەکەی لە هۆڵی O2 لە لەندەن، کە وایکردووە ببێتە یەکەم چالاکی کە تەنیا خواردنی رووەکی پێشکەش دەکات لە مێژووی هۆڵەکەدا. هەرچەندە هەندێک لە هەواداران ستایشی ئەم هەنگاوەیان کرد، بەڵام هەندێکی تر ناڕەزاییان دەربڕی لە نەبوونی گۆشت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کرێملین: دوایین پلانی ترەمپ بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە ئۆکرانیا وەرگیرا

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

سەڵاح

ناونووسینی پێشمەرگە بۆ وەرگیران لە خولێكی نوێی كۆلێژی سەربازی دەستی پێكرد

یاسین