رۆژی چوارشه‌ممه، له ژێر چاودێری و ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، پێشانگەی تایبەتی شێوه‌كاریی هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم ئەلسه‌عید له گه‌له‌ری میدیا كرایه‌وه.
شێوەکار له پێشا‌نگە‌كه‌یدا به ره‌نگ و ئاماژه‌ی جۆر به‌جۆر چه‌ندین وێنه‌و تابلۆی شێوه‌كاری و جواننوسی خستەڕوو.
پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای ده‌ستخۆشی كردن، ستایشی ئاست و توانای هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم ئه‌لسه‌عیدی كرد‌و هیوای به‌رده‌وامی له كاره‌كانی بۆ خواست.

