zagros news agency

سێلینا گۆمێز یەکەم بۆنی تایبەت بە خۆی بڵاوکردەوە

ئەستێرەی جیهانی سێلینا گۆمێز، دوای سەرکەوتنی گەورەی براندە جوانکارییەکەی “Rare Beauty”، یەکەم بۆنی تایبەت بە هەمان ناو خستە بازاڕەوە. 

سێلینا لە راگەیاندنی بۆنەکەدا گوتی: “ماوەیەکی زۆر چاوەڕێی ئەم ساتە بووم. ئەم بۆنە گوزارشتە لە چیرۆکی کەسایەتیی من، لە هێز و لەو ساتانەی بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بووم.”

بۆنەکە تێکەڵەیەکە لە بۆنی گەرمی کەرەمێل و فستق لەگەڵ تیژیی زەنجەفیل و بیبەری پەمەیی، لەسەر بنەمایەکی نەرمی دار سندوس و ڤانێلا دروستکراوە. 

شووشەکەی بە دیزاینێکی سادە و جوان داڕێژراوە و لە 7ـی ئابەوە بە فەرمی لە بازاڕەکاندا بەردەست دەبێت. بەکارهێنەرانی ئەپی Sephora دەتوانن رۆژێک زووتر دەستیان پێی بگات.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART

ئاڤاتار و مەرجەکانی جەیمس کامیرۆن

ART

لە نواندنەوە بۆ دەرهێنان؛ ئەستێرەکانی هۆڵیوود جیهانی سینەما دەگۆڕن

ART