ئەستێرەی ئەمریکی لیندزی لۆهان، کە لە ساڵانی 2000ـدا بە فیلمەکانی وەک “Mean Girls” و “The Parent Trap” ناوبانگێکی گەورەی بەدەستهێنا، لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا لەگەڵ رۆژنامەی The Timesـی بەریتانی رایگەیاند، بیری فیلمە کلاسیکییەکان و چیرۆکە راستەقینەکان دەکات.
لۆهان گوتی: “بیر لە فیلمەکانی وەک ‘All About Eve’ یان ‘Breakfast at Tiffany’s’ دەکەمەوە. ئێستا فیلمی گەورەی وا کەمە کە حەز بکەم سەیری بکەم.” ئەو ئاماژەی بەوەشدا کە دەیەوێت لە داهاتوودا ڕۆڵی قووڵ و درامی بگێڕێت کە لە سینەمای نوێدا کەم بووەتەوە.
لۆهان، کە دوای ساڵانێک دابڕان و ژیان لە دوبەی، بە چەند فیلمێکی نێتفلێکس وەک “Falling for Christmas” گەڕایەوە، ئێستا ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداری لە بەشی دووەمی فیلمی بەناوبانگی “Freaky Friday” لەگەڵ جەیمی لی کێرتیس. هەروەها بۆ یەکەمجار وەک ئەکتەری سەرەکی و بەرهەمهێنەر لە زنجیرەی “Count My Lies”ـی تۆڕی Hulu بەشداری دەکات.

