zagros news agency

عەباس غەزالی: ناوی عەبدولحەمید حیرەت سەجادی لە ناو زەینماندا هەر زیندووە

مه‌نسوور جیهانی

عه‌باس غه‌زالی که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی هه‌رێمی کوردستان، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌ید عەبدولحەمید حیرەت سەجادی, مامۆستای زانکۆ، نووسه‌ر و توێژه‌ری به‌رچاوی کورد، جه‌ختی کرده‌وه: ناوی مامۆستا عەبدولحەمید حیرەت سەجادی لە ناو زەین و بیری هەمووماندا هەر زیندووە؛ گومان لەوەدا نییە کە ئەو چرایەی ئەو کەسایەتییانە هەڵیان کردووە؛ نامرێتەوە و قوتابیانیان بەو چرایەوە ڕێگەی ئامانجداری ئەوان دەپێون.

عه‌باس غه‌زالی که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ندامی به‌رچاو و ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری پارتی دیموکڕاتی کوردستان و نوێنه‌ری پێشووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان؛ له په‌یامێکدا به بۆنه‌ی کۆچی دوایی رەوانشاد مامۆستا سه‌ید «عەبدولحەمید حیرەت سەجادی» مامۆستای زانکۆ، نووسه‌ر و توێژه‌ری به‌رچاوی کورد، نووسیوییه‌تی:

بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان، مامۆستا و کەسایەتی ناسراوی شاری سنە رێزدار عەبدولحەمید حیرەت سەجادی، کوڕی کەسایەتیی ناسراوی کوردستان مامۆستا سەید محەمەد باقر (رکن الاسلام)، بناغەدانەری فێرکاریی مۆدێرن لە سنە، دوای خزمەتێکی زۆر بە فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی و خزمەت بە ناوی کوردستان و ناوبانگی شاری سنە کۆچی دوایی کرد. مامۆستا عەبدولحەمید کە تەمەنی خۆی بۆ خزمەت بە فەرهەنگ تەرخان کردبوو، میراتی کەلتووری خانەوادەیەکی رووناکبیری کوردستان بوون کە هەمیشە ناویان لە ناو فەرهەنگیانی کوردستاندا دەدرەوشێتەوە. گومان لەوەدا نییە کە ئەو چرایەی ئەو کەسایەتییانە هەڵیان کردووە؛ نامرێتەوە و قوتابیانیان بەو چرایەوە ڕێگەی ئامانجداری ئەوان دەپێون.

کۆچی ئەو کەسایەتییە زانستییه نەک هەر شاری سنەی تازیەبار کرد، بەڵکوو هەموو شار و پارچەیەکی کوردستانی خەمبار کرد. بەو بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕێزیان و کۆمەڵگەی فەرهەنگیی شاری سنە دەکەین. ناوی ئەو لە ناو زەین و بیری هەمووماندا هەر زیندووە.

عەباس غەزالی

هەولێر

9/8/2025

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤیلنۆڤ کاری دەرهێنان بۆ بەشی سێیەمی “Dune” دەکات

ART

سۆفی تێرنەر دەبێتە “لارا کرۆفت”ی نوێ لە زنجیرەی “Tomb Raider”

ART

“Harry Potter” وەک زنجیرەی تەلەڤزیۆنی بەرهەمدێت

ART