zagros news agency

هونەرمەند عەبدولرەزاق بۆتانی کۆچی دواییکرد

شەوی رابردوو پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندو شانۆکار عەبدولرەزاق بۆتانی راگەیاند و سەرەخۆشی لە خانەوادەو هونەرمەندو شانۆکاران کرد.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بە هەگبەی هونەری دەوڵەمەندی عەبدولرزاق بۆتانی کردو رایگەیاند، ناوبراو یەکێک بوو لە ئه‌كته‌رە بە تواناکانی بواری شانۆ و درامای كوردی و لەو بوارەدا مێژوویەکی جوانی بۆ خۆی و نەتەوەکەی تۆمارکردووە، بۆیە عەبدولرەزاق موڵکی هەموو هونەرمەند و شانۆکارانی هەولێر بوو، 

لە دەستدانی ئەو هونەرمەندە خەسارەتێکی گەورەیە بۆ ناوەندی هونەر و ڕۆشنبیریی کوردی.

پارێزگاری هەولێر پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ كه‌س و كار و دۆست و هونەرمەندان دووپات کردەوەو گوتی : له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین سەبر و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک بدات و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ردلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

شەوی رابردوو بە ئامادەبوونی نوێنەری پارێزگاری هەولێر، فەرهەنگ غەفور بەرێوەبەری گشتی هونەری هەولێرو کەس و کارو هونەرمەندان هونەرمەند عەبدولرەزاق بۆتانی بەخاک سپێردرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “28 Years Later ” لە یەکەم رۆژدا

ART

داهاتی “Bad Boys: Ride Or Die” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

محەممەد ڕەمەزان لەنێوان گۆرانی نوێ و فیلمدا

ART