zagros news agency

پارێزگارى هەولێر پێشوازیى لە هونەرمەند فوئاد عەلى کرد

ئەمرۆ دووشەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازیی لە هونەرمەندى پەیکەرتاشى کورد فوئاد عەلى کرد.

لە دیدارەکەدا، کە فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى رۆشنبیرى و هونەرى هەولێر ئامادەى بوو، دواى ئەوەى هونەرمەند کورتەیەکى لەبارەى کارە هونەرییەکانى باسکرد، گفتوگۆ لە بارەى چۆنیەتى پێشخستن و گه‌شه‌پێدانى هونه‌رى پەیکەرتاشى و شێوەکارى بەشێوەیەکى بەگشتیى كرا و جه‌خت لە پێویستى بایه‌خدان زیاتر به داهێنانى هونه‌ری لە هەرێمى كوردستان كرایه‌وه‌.

پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە هونەرمەند بۆ کارە هونەرییەکانى، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست و ئامادەیی هەر هاوکارى و هەماهەنگی و ئاسانکارییەکى بۆ سەرخستنى کارە هونەرییەکانی نیشاندا.

فوئاد عەلى، لە 1951 لە شاری هەولێر لەدایک بووە، ساڵی 1974 رووى کردووەتە وڵاتى ئیتاڵیا و لە ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانى رۆما خوێندوویەتى،  ماوەى 50 ساڵە لە وڵاتە دەژى، تائێستا لە کارى پەیکەرسازی و هونەری گرافیکدا بەردەوامە و کارە هونەرییەکانیشى بە کەرەستەی جۆراوجۆرن، لەوانە مەڕمەڕ، گڕانایت و گڵی ئاگرینی فرەڕەنگ، هەروەها وێنەکێشانی میدیای تێکەڵاو لەسەر کاغەز.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART

“Emily in Paris” بەرەو ڕۆما و “All The Sinners Bleed” کاستەکەی فراوانتر دەکات

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART