zagros news agency

فیلمی “خەونی کورد” لە هەولێر نمایشکرا

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، لە سینەما ئیمپایەری هەولێر، فیلمی سینەمایی “خەونی كورد… جەنگ یان ئاشتی” بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان، رۆشنبیران و هۆگرانی سینەما نمایشکرا.

لە رێوڕەسمی نمایشکردنی فیلمەکەدا، سەلیم قادر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، شاخەوان مستەفا، بەڕێوەبەری بەشی هونەری سینەمای هەولێر و ژمارەیەک لە هونەرمەندان و بینەران ئامادەبوون.

فیلمەکە لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد، کەی بەهارە، نمایشکردنەکەی لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی وەرزی هاوینەی بەڕێوەبەرایەتیی هونەری سینەمای هەولێر بوو.

ئامانج لە چالاکییەکە بووژاندنەوەی زیاتری هونەری سینەمایە لە پایتەختی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “Wicked” لە سینەماکاندا

ART

لە رێوڕەسمێكدا فەرهەنگی “هەوری” بڵاو كرایەوە

ART

لە هەولێر کۆڕێک بۆ ناساندنی کتێبی (ئەدەب و ڕۆمان) بەڕێوەچوو

ART