حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی سێشەممە لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد، لە نووسەر و ئەدیبی ناودار، حەمەکەریم هەورامی.
لە دیدارێکدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان ستایشی رۆڵی کاریگەری قەڵەمی مامۆستا حەمەکەریم هەورامی کرد لە خزمەتکردنی بوارەکانی هونەر و دراما و رۆمانی کوردی، هیوای لەشساغی و تەمەندرێژی بۆ خواست.
حەمەکەریم هەورامی، چاپی دووەمی هەریەک لە رۆمانی “پیرشالیار” و لێکۆڵینەوەیەکی فرە رەهەندی خۆی لە بارەی “مەولەوی”ییەوە پێشکەش بە وەزیری رۆشنبیری و لاوان کرد.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، لە پای خزمەت و کۆششەکانی بۆ دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردی و خزمەتکردنی بوارە جیاجیاکانی هونەر و رۆشنبیری، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان سوپاسنامە و رێزلێنانی تایبەتی وەزارەتی پێشکەش بە حەمەکەریم هەورامی کرد.

