zagros news agency

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥/٩/٢ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق بەڕێز پاتریک دۆرێل، پەیوەندییەکانی فەرەنسایان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد و دەربارەی دۆخی گشتی و ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر – بەغدا، بیروڕایان گۆڕییەوە.

هەردوولا پەیوەندییەکانی فەرەنسایان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بە گرنگ هەڵسەنگاند و داکۆکییان لە فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان کردەوە، هەر لەمبارەیەوە باسیان لە سەردانی چاوەڕوانکراوی سەرۆک ماکرۆن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەک: ژیان لە ناوچە هەژارنشینەکان پەیوەندیدارە بە دابەزینی ئاستی تەندروستیی مێشک

سەڵاح

شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوویان کرد‌‎

سەڵاح

لوتکەیه‌ك له‌ دژی ئیسرائیل به‌ به‌شداری سودانی و پزیشكیان و ئه‌ردۆغان له‌ ده‌وحه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

سەڵاح