ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، ئۆرکێسترای سیمفۆنیی سلێمانی بە رابەریی مایسترۆی جیهانی، هانس ڕۆتمان، دووەمین کۆنسێرتی لە هۆڵی تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی پێشکەشکرد.
کۆنسێرتەکە لەلایەن بەشی هونەری میوزیک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانییەوە ڕێکخرابوو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و هونەردۆستان.
د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و محەممەد کوردۆ، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، ئامادەی کۆنسێرتەکە بوون و لە نزیکەوە گوێبیستی پارچە میوزیکییەکان بوون.
لە کۆنسێرتەکەدا، ئۆرکێستراکە چەندین بەرهەمی نایابیان پێشکەشکرد کە ئاستی بەرزی ژەنیاران و توانای مایسترۆ هانس ڕۆتمانی دەرخست، ئەمەش بووە جێگەی چەپڵەڕێزانی بەردەوامی ئامادەبووان.
ئۆرکێسترای سیمفۆنیی سلێمانی یەکێکە لە گرووپە دیارەکانی بواری میوزیکی کلاسیک لە هەرێمی کوردستان و بەردەوامە لە پێشکەشکردنی کاری هونەریی بەرز.

