ئەستێرەی هۆلیوود، لیۆناردۆ دیکاپریۆ، دڵخۆشیی خۆی بە کارکردن لەگەڵ دەرهێنەری بەناوبانگ، پۆڵ تۆماس ئەندەرسن، لە فیلمی نوێی “One Battle After Another” دەربڕی و رایگەیاند کە ئامادەبووە بەشداری لە هەر پڕۆژەیەکدا بکات کە ئەو دەرهێنەرە پێشکەشی بکات.
دیکاپریۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری “ڤارایتی” گوتی: “ئەمە دەرهێنەرێکە کە ماوەیەکی زۆرە ئارەزووی کارکردنم لەگەڵیدا هەیە. کاتێک کەسێکی وەک پۆڵ دێت و هەوڵدەدات داستانێکی سینەمایی گەورە بە ستایلی تایبەتی خۆی پێشکەش بکات، ناتوانیت ئەو دەرفەتە لەدەست بدەیت.”
فیلمەکە، کە لە جۆری سەرکێشی-کۆمیدییە، باس لە پیاوێک بە ناوی “بۆب” و کچە چالاکەکەی “ویلا” دەکات کە رووبەڕووی دوژمنێکی کۆن دەبنەوە.
ئەکتەرە براوەی خەڵاتی ئۆسکارەکە ئاماژەی بەوەشکرد: “من هەمیشە لە یەکەم رۆژی وێنەگرتندا هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەم، بەڵام جیاوازیی کارکردن لەگەڵ پۆڵ ئەوەیە کە ئەو دەیەوێت کارەکتەرەکە ببینێت کە ‘درووخێت’، و من بەڕاستی رووخام.”
فیلمی “One Battle After Another” لە 26ی ئەیلوولی 2025 نمایش دەکرێت.

