zagros news agency

قەتەر سەرپەرشتی لووتکەی عەرەبی و ئیسلامی دەکات

 

قەتەر ئامادەکاری بۆ میوانداریکردنی لووتکەی عەرەبی و ئیسلامی دەکات کە بڕیارە سبەی دووشەممە بەڕێوە بچێت، لە دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە دێت.

ماجد بن محەممەد ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بە ئاژانسی هەواڵی قەتەر ‘قنا’ـی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبی و ئیسلامی ڕەنگدانەوەی هاودەنگی بەرفراوانی عەرەبی و ئیسلامییە لەگەڵ دەوحە و ڕەتکردنەوەی تیرۆرە کە ئیسرائیل جێبەجێی دەکات.

ئەنساری گوتیشی: لەم لووتکە بەپەلەیەدا “تاوتوێی ڕەشنووسی بەیاننامەیەک لەسەر هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر دەدکرێت، کە لەلایەن کۆبوونەوەی ئامادەکاریی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی و ئیسلامییەوە پێشکەش کراوە.

ئەنساری ئاماژەی بەوەش کرد، کۆبوونەوەی لووتکەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژییە ترسنۆکانەکەی ئیسرائیلە کە شوێنی نیشتەجێبوونی چەند سەرکردەیەکیحەماسی لەقەتەر کردە ئامانج ، هەروەها وڵاتانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە کاری تیرۆری ڕەتدەکەنەوە کە ئیسرائیل پراکتیزەی دەکات.

لە کۆبوونەوەی لووتکەی دەوحە مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەشداری دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری لە بارە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەخرێتە روو

یاسین

پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ سەفەر زكری نێروەیی

یاسین

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (٣١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی زاخۆ

یاسین