zagros news agency

د.سالار عوسمان لە دهۆک ئەنستیتۆی کەلەپووری کوردی – دهۆکی بەسەرکردەوە

ڕۆژی پێنچشەممە، ١١ـی ٩ـی ٢٠٢٥ – د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، ئەنستیتۆی کەلەپووری کوردی – دهۆک ـی بەسەرکردەوە و لەلایەن بەهار عەلی بەڕێوەبەری ئەنستیۆتەکە و ستافی بەڕێوەبردن پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەکەدا گرنگیی ڕۆڵی کەلەپوور و پاراستنی کولتووری زارەکی بۆ گەشەپێدانی ئەرشیفی نەتەوەیی کورد لە ئێستا و داهاتوو بەرز نرخێنرا.

دواتر، د.سالار عوسمان، پشتگیری و پاڵپشتی بۆ  ئەنستیتۆکە دووپاتکردەوە. 

هەروەها، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کرا بۆ پشتگیرییەکانی بۆ بواری کەلەپوور، لەگەڵ ئەوەشدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی پێویست لەم سەرجەم ئەو بوارانەدا کرایەوە.

بە گرنگییەوە باس لەوەش کرا کە لە کابینەی نوێی حکومەت، پشتگیری زیاتری ئەنستیتۆی کەلەپووری کوردی – دهۆک بکرێت، بە ئاراستە و ئامانجی فراوانترکردنی کارەکانیان و خزمەتێکی زیاتر.

هەواڵی پەیوەندیدار

سیدنی سوینی بۆ فیلمە نوێیەکەی 13 کیلۆ کێشی زیاد دەکات

ART

پێشانگەی هاوبەشی کاریکاتێریی “پەیامی هێڵە گەرمەکان” كرایەوە

ART

جەمشید سروودێک لەبارەی پێغەمبەری ئیسلام بڵاودەکاتەوە

ART