zagros news agency

پشتیوانی بۆ فەڵەستین لە ئاهەنگی ئێمیدا هەبوو

\

ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئێمی لە ٧٧ـەمین خولیدا، تەنیا بۆنەیەکی هونەری نەبوو، بەڵکو بووە سەکۆیەک بۆ دەربڕینی هەڵوێستی سیاسی و پشتیوانی لە دۆزی فەڵەستین لەلایەن چەندین ئەستێرەی ناسراوەوە.

هانا ئاینبێندەر، کە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشتی لە زنجیرەیەکی کۆمیدیدا بۆ زنجیرەی “Hacks” بەدەستهێنا، لە کاتی وتارەکەیدا لەسەر شانۆ، دوای سوپاسکردنی تیمی کارکردنی، پێش ئەوەی شانۆکە بەجێبهێڵێت، هاواری کرد “فەڵەستینی ئازاد”، کە کاردانەوەی ئامادەبووانی لێکەوتەوە و بە چەپڵەڕێزانێکی گەرم پێشوازی لێکرا.

ئەستێرەی ناودار خاڤیێر باردێم بە پۆشینی جامانەی فەڵەستینییەوە لەسەر فەرشی سووری ئاهەنگەکە دەرکەوت و هەڵوێستی خۆی ئاشکرا کرد. 

لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا، باردێم باسی لە ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە کرد و وتی: “لە کۆتایی مانگی ئابدا، کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی شارەزایانی کۆمەڵکوژی (IAGS) کە بە وردی لە چەمکی کۆمەڵکوژی دەکۆڵێتەوە، ڕایگەیاند کە ئەوەی ئەمڕۆ لە غەززە ڕوودەدات، کۆمەڵکوژییە.”

ناوبراو لە لێدوانەکەیدا بۆ گۆڤاری “هۆلیوود ڕیپۆرتەر” وتیشی: “هەر بۆیە ئێمە داوای سەپاندنی گەمارۆی بازرگانی و دیپلۆماسی و سزا بەسەر ئیسرائیلدا دەکەین بۆ ڕاگرتنی ئەم کۆمەڵکوژییە. فەڵەستینی ئازاد”.

هەواڵی پەیوەندیدار

“Scream 7″؛ سەرکەوتنێکی مێژوویی لە بۆکس ئۆفیس و گۆڕانکاری لە هۆڵیوود

ART

داهاتی “The Boogeyman” لە سینەماکاندا

ART

فیلمی “Sinners” لە هەفتەی دووەمی نمایشکردنی 45 ملیۆن دۆلار بەدەست دێنێت

ART