zagros news agency

فیلمە نوێیەکەی لیۆناردۆ دیکاپریۆ بە دەستکەوتێکی گەورەوە نمایشکرا

فیلمی (One Battle After Another)ی ئەستێرەی جیهانی لیۆناردۆ دیکاپریۆ و بەرهەمی کۆمپانیای (Warner Bros)، لە ڕۆژی هەینیدا داهاتەکەی گەیشتە 8.8 ملیۆن دۆلار، ئەمەش جگە لە نمایشە سەرەتاییەکانی لە 3634 شوێن لە ئەمریکای باکوور.

ستۆدیۆکە لە دابینکردنی بودجە بۆ ئەم فیلمە ئەکشنە گەورە و سەردەمییەدا، کە لە دەرهێنانی پاوڵ تۆماس ئەندەرسۆن و نواندنی لیۆناردۆ دیکاپریۆیە، کەمترینی نەکرد، چونکە زیاتر لە 130 ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە، ئەمەش پێش دەستپێکردنی هەڵمەتێکی بازاڕگەری جیهانی.

ئەندەرسۆن وەک دەرهێنەرێک، لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بووە. فیلمی (One Battle After Another) پێگەیەکی کلاسیکی هاوچەرخی لەنێو ڕەخنەگراندا بەدەستهێناوە، کە یەکسەر کردوویەتییە فیلمێکی گرنگ لە وەرزی خەڵاتەکاندا، و کۆمپانیای ڕاپرسییەکانی بینەران نمرەی “نایاب”یان پێبەخشیوە. 

ئەم نمرەیە بەراورد بە نمرەی “C”ـی فیلمی (Boogie Nights)ی ئەندەرسۆن لە ساڵی 1997دا، کە بەرزترین نمرەیە دیکاپریۆ لەو کاتەوە بەدەستی هێنابێت کە فیلمی (Titanic) لە هەمان ساڵدا نمرەی “A+”ـی بەدەستهێنابوو.

فیلمەکە بە تەکنیکەکانی (VistaVision)، (70mm) و (IMAX️) وێنەگیراوە بۆ ئەوەی ئەزموونێکی بینایی نایاب بە بینەر ببەخشێت کە تێکەڵەیەک لە ورووژاندنی گەورە و ساتە مرۆییە قووڵەکان کۆدەکاتەوە، و ئەم بەرهەمە بە یەکێک لە دیارترین فیلمە چاوەڕوانکراوەکانی جیهان لە ساڵی 2025 دادەنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشانگەی (جەستەیەک لە تاراوگە) لە هەولێر كرایەوە

ART

پارێزگاری هەولێر د. محەممەد خدر مەلوودی بەسەرکردەوە

ART

کازم ساهیر دوو کۆنسێرتی گەورە لە ئەستەنبوڵ و ئەبوزەبی سازدەکات

ART