ڕاپۆرتە نوێیەکان ئاشکرایان کردووە، ئەستێرەی جیهانی تایلۆر سویفت نزیک بووە لە وازهێنانی تەواو لە گۆرانیگوتن، ئەمەش دوای ناکۆکییە بەناوبانگەکەی لەگەڵ کیم کارداشیان لە 2016.
چیرۆکەکە لەگەڵ نزیکبوونەوەی پەخشی زنجیرە دۆکیۆمێنتارییەکی نوێ لە دوو بەشدا لە کەناڵی (Channel 4) گەڕاوەتەوە سەر دیمەنەکە، کە یەکێک لە بەشداربووان جەخت لەوە دەکاتەوە کە “سویفت تەنیا چەند ساتێک لە بڕیاری دوورکەوتنەوە لە سەرنجی گشتی دوور بووە”.
ناکۆکییەکە لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە کارداشیان، تایلۆر سویفتی بە “مار” وەسف کرد لە تویتێکدا کە بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە، ئەمەش بووە هۆی شەپۆلێکی گەورەی ڕق لێبوونەوە دژی ئەستێرەکە، کە هەڕەشەی کوشتن و ناشرینکردنی ناوبانگەکەی بە شێوەیەکی بێ وێنەی گرتەوە.
یەکێک لە بەشداربووانی دۆکیۆمێنتارییەکە ڕایگەیاند: “ئاستی هێرشەکە دوای تویتەکەی کیم شۆک هێنەر بوو، و ناوبانگی تایلۆر لە شەو و ڕۆژێکدا ڕووخا، هەستی دەکرد چیتر هیچ مانایەک بۆ بەرگری کردن نەماوە.” لەکاتێکدا یەکێک لە هەوادارە چاوپێکەوتنکراوەکان گوتی: “تەنانەت ئەگەر ملیۆنێک منداڵیشی ڕزگار بکردایە یان کێشەی برسیەتی لە جیهاندا چارەسەر بکردایە، هیچی نەدەگۆڕی. کاتێک وێنەی مارەکە پێیەوە نووسا، نەیتوانی لێی ڕزگار بێت.”
بۆ یادخستنەوە، ڕەگ و ڕیشەی ناکۆکیی نێوان هەردوو ئەستێرەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕووداوێکی کۆن لەنێوان سویفت و ڕاپەر کانییە وێست، هاوسەری پێشووی کیم کارداشیان، کاتێک لە کاتی ئاهەنگی (MTV VMAs) لە ساڵی 2009 لەسەر ستەیج قسەکەی بڕی. بەڵام کارداشیان ناکۆکییەکەی چەند ساڵێک دواتر دووبارە هەڵگیرساندەوە کاتێک لە “ڕۆژی نیشتمانی مار” تویتی کرد و هێماگەلێکی بەکارهێنا کە ئەو وێنەی “سویفت”ی لە مێشکی ملیۆنان کەسدا جێگیر کرد.

