رۆژی سێشەممە، ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پێشانگەیەکی هونەری بۆ هونەرمەندی شێوەکار نامیق عەلی قادر لە گەلەری میدیا لە هەولێر کرایەوە.
پێشانگەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسایەتییە حکومی و هونەرییەکان بەڕێوەچوو، لەوانە د. عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ئازاد لەشکری، بەڕێوەبەری شێوەکاری، لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە هونەرمەندان و ئارەزوومەندانی هونەر.
نامیق عەلی قادر لە پێشانگەکەدا کۆمەڵێک تابلۆی خۆی نمایش کرد، کە ئەزموونی زیاتر لە نیو سەدە لە کاری هونەری لەخۆدەگرێت.
فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، چەپکەگوڵێکی وەفای پێشکەش بە هونەرمەند نامیق عەلی قادر کرد.
پێشانگەکە ڕۆژانە لە کاتژمێر 9:00 تاوەکو 13:00 و لە کاتژمێر 15:00تاوەکو 18:00 کراوە دەبێت.

