zagros news agency

دوای نۆژەنكردنەوەی گەلەریى شانەدەر کرایەوە

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، 2025.10.15، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا، بە ئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنیری و هونەری هەولێر و ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکان و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندانی دێرین و بە ئەزموونی شاری هەولێر، دوای نۆژەنكردنەوەی لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، گەلەریی شاندەر لە نێو پارکی شانەدەر کرایەوە.

هەر بەو بۆنەیەوە وەک ڕێزگرتن لە ئەزموون و مێژوویی هونەرییان تابلۆی 44  هونەرمەندی شاری هەولێر، لە پێشانگەیەکی شێوەکاریدا وەکو یەکەمین بەرهەمی دوای نۆژەنکردنەوەی گەلەرییەکە نمایشکران.

دوای کردنەوەى گەلەرییەکە و بەسەر کردنەوەی تابلۆکانی هونەرمەندان، پارێزگاری هەولێر، بۆ کەناڵەکان، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بەکردنەوەی گەلەریی شانەده‌ر بە ڕووی هونەرمەندان و چالاکی هونەری شێوەکاری لە شاری هەولێر.

ڕاشیگەیاند گەلەرییەکە تەنیا شوێنێک نییە بۆ پیشاندانی کارە هونەرییەکان، بەڵکو ناسنامەیەکی هونەری و کولتووری شارەکەیە و مێژوویەکی دێرینی هەیە لە یاد و یادەوەری هونەرمەندان، کە دەبینین ئەمڕۆ لەو تابلۆیانەی بەبۆنەی کردنەوەی گەلەرییەکە نمایشکراون.

پارێزگاری هەولێر وێڕایی پیرۆزبایی لە هونەرمەندان بە بۆنەی کردنەوەی گەلەرییەکە، هیوای خواست گەلەریی شانەدەر ببێتە پێگە و شوێنێکی کولتووری و ڕۆشنبیریی بەهێز و هۆکارێک بێ بۆ پێشخستنی هونەری شێوەکاری بەگشتیی لە هەولێری پایتەخت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک بۆ توێژەر و نووسەرانی بواری میوزیکی کوردی

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Moana” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

جیمس کامیرۆن بەرگری لە “ناخۆشترین کۆتایی” فیلمێک دەکات

ART