zagros news agency

شۆفێرێک داوای 10 ملیۆن دۆلار لە پۆست مالۆن دەکات

گۆرانیبێژی جیهانی، پۆست مالۆن، ڕووبەڕووی سکاڵایەکی یاسایی بووەتەوە، شۆفێرێکی لیمۆزین بە ناوی لاری دیوێل، لە یەکێک لە ڤیدیۆ کلیپەکانی گۆرانی “Tommy Lee”ی پۆست مالۆن و تایلایاویه دەرکەوتبوو، باس لەوە دەکات کە دەکات کە پارەی بەشداریکردنەکەی پێنەدراوە.

دیوێل دەڵێت، ئەو قەرەبووە داراییەی پێنەدراوە کە شایەنی بووە لە بەرامبەر دەرکەوتنی لە ڤیدیۆکەدا. بەپێی بەڵگەنامە یاساییەکان کە ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ” دەستی کەوتووە، دیوێل داوای قەرەبووی سەرەتایی “کەمتر نەبێت لە ٢.٥ ملیۆن دۆلار”، قەرەبووی سزایی “کەمتر نەبێت لە ٧.٥ ملیۆن دۆلار” و کرێی پارێزەر “کەمتر نەبێت لە ٢٥ هەزار دۆلار” دەکات.

سکاڵاکە ئاشکرای دەکات، دیوێل مامۆستای قوتابخانەی ئامادەیی بووە و هاوکات وەک شۆفێری لیمۆزین کاری کردووە لە کاتی وێنەگرتنی ڤیدیۆ کلیپەکەدا. 

دیوێل چەندین جار لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە کە لە تەنیشت ئۆتۆمبێلی لیمۆزینەکەوە وەستاوە لە کاتێکدا ئەو گۆرانیبێژە گۆرانی دەڵێت و سەما دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “Lilo & Stitch” زیاتر لە 772 ملیۆن دۆلار بەدەستدێنێت

ART

تەیلەر سویفت دووەم دەوڵەمەنترین هونەرمەندی جیهانە

ART

“Zootopia 2” داهاتی ملیارێک و 400 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند

ART