zagros news agency

فیلمی “السادة الأفاضل” داهاتێکی 25 ملیۆن لە سینەماکاندا تۆمار دەکات

فیلمی میسری “السادة الأفاضل” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات لە سینەماکاندا، تەنیا ڕۆژی هەینی ڕابردوودا توانی داهاتی ٤ ملیۆن و ٧١٠ هەزار و ٢٥٢ جونیەی میسری کۆبکاتەوە. 

بەمەش کۆی گشتی داهاتی فیلمەکە لە ماوەی تەنها ١٠ ڕۆژی نمایشکردنیدا گەیشتە ٢٥ ملیۆن و ٨٢٣ هەزار و ٤٥٥ جونیهـ، ئەمەش نیشانەی سەرکەوتنێکی گەورەی بازرگانی و جەماوەرییە بۆ فیلمەکە. 

چیرۆکی “السادة الأفاضل” لە گوندێکی میسردا ڕوودەدات و باس لە خێزانی “ئەبو فەزل” دەکات کە بەهۆی مردنی باوکیان “جەلال”ەوە تووشی شۆک دەبن. 

فیلمەکە لە نواندنی کۆمەڵێک ئەستێرەی دیارە وەک محەممەد ممدوح، بەیومی فوئاد، تەها دەسوقی، محەممەد شاهین و ئەشرەف عەبدولباقی و لە دەرهێنانی کەریم شناویە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

لە رۆژی جیهانیی شانۆدا رێز لە ژمارەیەک هونەرمەند گیرا

ART