zagros news agency

فیلمی “السادة الأفاضل” داهاتێکی 25 ملیۆن لە سینەماکاندا تۆمار دەکات

فیلمی میسری “السادة الأفاضل” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات لە سینەماکاندا، تەنیا ڕۆژی هەینی ڕابردوودا توانی داهاتی ٤ ملیۆن و ٧١٠ هەزار و ٢٥٢ جونیەی میسری کۆبکاتەوە. 

بەمەش کۆی گشتی داهاتی فیلمەکە لە ماوەی تەنها ١٠ ڕۆژی نمایشکردنیدا گەیشتە ٢٥ ملیۆن و ٨٢٣ هەزار و ٤٥٥ جونیهـ، ئەمەش نیشانەی سەرکەوتنێکی گەورەی بازرگانی و جەماوەرییە بۆ فیلمەکە. 

چیرۆکی “السادة الأفاضل” لە گوندێکی میسردا ڕوودەدات و باس لە خێزانی “ئەبو فەزل” دەکات کە بەهۆی مردنی باوکیان “جەلال”ەوە تووشی شۆک دەبن. 

فیلمەکە لە نواندنی کۆمەڵێک ئەستێرەی دیارە وەک محەممەد ممدوح، بەیومی فوئاد، تەها دەسوقی، محەممەد شاهین و ئەشرەف عەبدولباقی و لە دەرهێنانی کەریم شناویە.

هەواڵی پەیوەندیدار

د. گوڵموراد مورادی نووسەر و لێکۆڵەری کورد کۆچی دوایی کرد

ART

پێشانگای “هەناسە جێماوەکان” بۆ یادی کارەساتی ئەنفال دەکرێتەوە

ART

ئەحمەد نەبەز لە پێشانگەی ئارتیادە لە ئیسپانیا بەرهەمەکانی دەخاتەڕوو

ART